حەشدی شەعبی دەستیگرت بەسەر ژمارەیەك موشەكی نەمساویدا

23/11/2022 عێراق

نەوا-
دەستەی حەشدی شەعبی لەئۆپراسیۆنێكدا ژمارەیەك موشەكی نەمساوی دەستبەسەردا گرت.
لە راگەیەنراوێكدا دەستەی حەشدی شەعبی بڵاویكردۆتەوە، لە پرۆسەیەكی ئەمنی لەپاش بەدەستگەیشتنی زانیاری هەواڵگری هێزێكی فەوجی دوەمی لیوای 27ی حەشدی شەعبی دەستیگرت بەسەر 11 موشەكی جۆری نەمساوی و دوو بنكەی هەڵدانی موشەكی كاتیۆشا لە قەزای گەرمە لە خۆرهەڵاتی ئەنبار.
حەشدی شەعبی راشیگەیاندوە، لەپاش دەستبەسەرداگرتنی ئەو موشەكانە توانرا بە سەركەوتویی بتەقێنرێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group