پارتی هەڵوێستی خۆی لەسەر كۆبونەوەكەی دوكان راگەیاند

24/11/2022

نەوا-
وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵوێستی خۆی لەبارەی كۆبونەوەكەی یەكێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان لە هاوینەهەواری دوكان راگەیاند.
مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: لە دوای كۆنگرە بڕیار دراوە لاپەڕەیەكی نوێ بكەینەوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و لەناویدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و چارەسەركردنی ئەو كێشانەی لەگەڵ ئەوانیش هەمانە هەوڵبدەین لێكتێگەیشتنێك دروست ببێت كە ئەو گرفتانەی هەیە چارەسەر بكرێن و نەبنە كۆسپ لەبەردەم هەندێكی بابەتی دیكەی وەك ئەوەی لە هەڵبژاردن هاتنە پێش.
لەبارەی كۆبونەوەی یەكێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان لە هاوینەهەواری دوكان، مەحمود محەمەد وتی: خۆمان دەستپێشخەریمان كردوەو هەوڵمانداوە دەرگای گفتوگۆمان بەردەوام واڵابێت ئەگەر گرفت و كێشە هەبێت لە رێگەی راگەیاندنەوە چارەسەری نەكەین بەڵكو لە رێگەی دانیشتن و  لێكتێگەیشتنەوە بێت، چەند كۆبونەوە زیاد بكەین كێشەیەك دروست نابێت ئەوەندەی كە قسەیەكی زبر لە راگەیاندن بكرێت و لێكدوركەوتنەوە دروست ببێت، بۆیە ئەوەی كە بڕیارمانداوە ئەوە جێبەجێ دەكەین بە كردنەوەی لاپەڕیەكی نوێ لەگەڵ لایەنەكاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group