نرخی نەوت نزمترین ئاستی لەماوەی ئەمساڵدا تۆمار كرد

28/11/2022 جیهان

نەوا
بەهۆی خۆپیشاندانەكانی چین، نرخی نەوتی خاو بۆ نزمترین ئاستی خۆی لەماوەی ئەمساڵدا دابەزی و یەك بەرمیل خاوی برێنت بە 81 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بەپێی داتاكان لە بازاڕەكانی مامەڵە كردن بە نەوتی خاوەوە، خاوی برێنت 2 دۆلار و 29 سەنتی تر دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و یەك بەرمیل بەرامبەر 81 دۆلار و 29 سەنتە.
هەر بەپێی ئەو داتایانە، یەك بەرمیل خاوی تەكساسی ئەمریكی 2 دۆلار و 27 سەنت دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و یەك بەرمیل بە 74 دۆلار و یەك سەنت دەفرۆشرێت و یەك بەرمیل خاوی ئۆپێكیش بەرامبەر بە 85 دۆلار و 19 سەنتە.
نرخی ئێستا نزمترین نرخە كە لەماوەی ئەمساڵدا تۆمار كرابێت و دابەزینی نرخی نەوتیش بەهۆی تەشەنەكردنی كۆرۆنا لە چین و خۆپیشاندانەكانی ئەو وڵاتەیە دژی رێوشوێنەكانی حكومەت بۆ كۆنترۆڵ كردنی كۆرۆنا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group