مباپێ سزای دارایی بەسەردا سەپێنرا

05/12/2022 وەرزش

نەوا-
كیلیان مباپێ یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا بەهۆی ئەوەی بە ئەنقەست ناوی یەكێك لە سپۆنسەرەكانی جامی جیهانی شاردۆتەوە كە كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی خواردنەوە كحولییەكانە سزای دارایی بەسەردا سەپێنراوە.
كیلیان مباپێ ئەستێرەی دیاری یانەی پاریس سانجێرمان لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی یەكێتییەكانی تۆپی پێی (فیفا) چەندینجار سزای دارایی دراوە، لەبەرئەوەی ناوی خواردنەوەی كحولی (بودوایزەر)ی شاردۆتەوە كە ئەو كۆمپانیایە یەكێكە لەسپۆنسەرەكانی جامی جیهانی و ئەو یاریزانە فەرەنسییە رەتیكردۆتەوە بەشداری كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكانیان بكات.
رۆژنامەی لۆئیكیپی فەرەنسی بڵاویكردۆتەوە، رەتكردنەوەی چاوپێكەوتنی میدیایی مباپێ دوای ئەوەی خەڵاتی (پیاوی یارییەكە)ی دووجار بەدەستهێنا پێچەوانەی یاساكانی مۆندیالە، هەروەها  ئەو یاریزانە نایەوێت ناوی خۆی پەیوەست بكات بە كۆمپانیایەكی خواردنەوەی كحولییەوە، چونكە ناوبراو ئەستێرەیەكی دیارەو ژمارەیەكی زۆریش هەواداری هەیە.
ناوی كۆمپانیای (بودوایزەر) لەسەر سپۆنسەری (پیاوی یارییەكە) ئاماژەی پێدراوە، بەڵام مباپێ لە وێنەیەكدا كە لەگەڵ خەڵاتەكەدا گیراوەو بە ئەنقەست ناوی ئەو كۆمپانیایە دەشارێتەوە كە مەی بەرهەم دەهێنێت، فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنساش پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ مباپێ راگەیاندوە سەرەڕای سزادانی. 






  

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group