دادگای ئیتاڵی 15 خاڵی لە یانەی یۆڤانتۆس لە خولی ئیتاڵی كەمكردەوە

21/01/2023 وەرزش

نەوا -
دادگای ئیتاڵی بەهۆی كەیسی هەڵاوسانی سەرمایە بە رێگەیەكی نایاسایی سزای یانەی یۆڤانتۆسی داو 15 خاڵی لە خولی ئیتاڵی لێكەومكردەوە، یانەكەش ناڕەزایی خۆی لە بڕیارەكە پیشاندا.
دادگای ئیتاڵی بەهۆی كەیسی هەڵاوسانی سەرمایە بە رێگەیەكی نایاسایی سزای یانەی یۆڤانتۆسی داو 15 خاڵی لە خولی ئیتاڵی لێكەمكردەوە، یانەكەش ناڕەزایی خۆی لە بڕیارەكە پیشاندا.
دادگای ئیتاڵی بڕیاریدا 15 خاڵ لە خولی ئیتاڵی لە یانەی یۆڤانتۆس كەمبكاتەوە و چەند بەرپرسێكی ئێستا و پێشووی یانەكەش سزا بدات، ئەوەش بەهۆی كەیسی گەندەڵی دارایی.
لای خۆیەوە یانەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، چاوەڕێن هۆكاری سزاكە رونبكرێتەوە، بە شێوەیەكی مەبدەئی لە دادگای ئۆڵۆمپی تانە لە بڕیارەكە دەدەن، ئەم سزایە لە كاتێكدایە كە پێشتر دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی ئەو سكاڵایەی لەلایەن نوسینگەی داواكاری گشتی دژی بڕیاری دادگای نیشتمانی تۆمار كرابوو رەتكردووەتەوە.
ئەوەش هاتووە، یانەی یۆڤانتۆس و ئەو كەسانەی لە كەیسەكەدا باس كراون بێبەری كراون، ئەوەش دوای ئەوەی كە بڕیاردرا هیچ سەرپێچییەك نییە لە پرۆسەكانی مافی تۆماركردنی یاریزانان لە بودجە گشتییەكاندا و دان بە دەستكەوتە سەرمایەدارییەكاندا نرابوو.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group