بەڕێوەبەری نوێی بانكی بازرگانی عیراق دەستبەكاربو

24/01/2023 عێراق

نەوا-
بەڕێوەبەری نوێی بانكی بازرگانی عیراق دەستبەكاربو و پلانی كاركردنی لەگەڵ كارمەندانی بانكەكەدا تاوتوێكرد.
عەقیل شوەیلی وتەبێژی بانكی بازرگانی عیراق رایگەیاند: بیلال حەمدانی وەك بەڕێوەبەری نوێی بانكی بازرگانی عیراق دەستبەكاربوە سەرەڕای ئەركەكەی خۆی كە بەڕێوەبەری گشتی بانكی پیشەسازیە.
راشیگەیاندوە، لەگەڵ دەستبەكاربونیدا حەمدانی لەگەڵ كارمەندانی پێشكەوتوی بانكەكەدا كۆبۆتەوە بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر سروشت و میكانزمی كاركردن بەشێوەیەكی گشتی.
وتەبێژی بانكی بازرگانی عیراق باسی لەوەشكردوە، بەڕێوەبەری نوێی بانكەكە پلانێكی ستراتیجی نوێی فراوانی بۆ كاركردن هەیە بەپێی راسپاردەكانی سەرۆك وەزیرانی عیراق تا كەرتی دارایی عیراق بەرزبكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group