توێژینەوەیەك: كەمتر لە 1%ی دانیشتووانی جیهان هەوای پاك هەڵدەمژن

08/03/2023 هەمەڕەنگ

نەوا - 
بەپێی توێژینەوەیەك، كەمتر لە 1%ی دانیشتووانی جیهان هەوای پاك هەڵدەمژن و خراپترین دەوڵەتانیش لەو بارەیەوە دەوڵەتانی ئاسیان.
بەپێی وتوێژینەوەكە كە رۆژنامەی "ئیندیپێندێنت" بڵاویكردووەتەوە، زیاتر لە 99%ی خاكی جیهان هەواكەی بە ئاستێكی مەترسیدار پیسە ئەویش بەو تەنانەی كە تیرەیان 2.5% مایكرۆمەترە.
ئەوەش هاتووە، تەنها 0.001%ی دانیشتووانی جیهان هەوایەكی گونجاو هەڵدەمژن، چونكە ئەو تەنانە كە تیرەیان 2.5% مایكرۆمەتر و بەرەو سەرەوەیە هۆكاری توشبوونن بە نەخۆشیە كوشندەكانی وەك شێرپەنجەی سییەكان و نەخۆشیەكانی دڵ.
هەر بەپێی توێژینەوەكە كە زانایانی ئوسترالی و چینی ئەنجامیانداوە، نمونەی زیاتر لە 5 هەزار شوێن وەرگیراوە لە جیهاندا زیاتر لە 70%ی رۆژەكانی ساڵی 2019 رێژەی چڕی ئەو تەنانە 15 مایكرۆگرامی تێپەڕاندووە لە یەك مەتر چوارگۆشەدا، ئەو رێژەیەش لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە رێژەیەكی زۆر بەرزە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group