سودانی بڕیاریدا كۆلێژێكی تری پۆلیس بكاتەوە

11/03/2023 عێراق

نەوا-
فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق رەزامەندیدا لەسەر كردنەوەی دووەمین كۆلێژی پۆلیس لە بەسرا.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نوسینگەكەی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان رەزامەندیداوە لەسەر كردنەوەی دووەمین كۆلێژی پۆلیس كە بارەگای لەپارێزگای بەسرایە، لەپێناو بەرزكردنەوەی ئاستی پێكهاتەكانی هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆ لەئەفسەران و سود وەرگرتن لەخولی پێگەیاندن كە ساڵانە دەكرێنەوە.
ئاماژەشكراوە، سودانی داوایكردوە هەیكەلی ئیداریی كۆلێژەكە ئامادە بكرێت بەشێوەیەك لەگەڵ كارو ئەركەكانی گونجاو بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group