لێخۆشبون بۆ 22 هەزار خۆپیشاندەری ئێران دەركرا

13/03/2023 جیهان

نەوا-
بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی ئیرنا، دەسەڵاتی دادوەری ئێران لێخۆشبونی بۆ زیاتر لە 20 هەزار خۆپیشاندەر دەركردوە بەهۆی ئەوەی لە ناڕەزایەتییەكاندا بەشداریان كردبو.
غوڵام حسێن موحسینی سەرۆكی ئەجومەنی دادوەریی ئێران رایگەیاندوە، دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە 22  هەزار خۆپیشاندەر خۆشبوە كە بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەكانی دژی حكومەتدا كردوە، بەگشتی تائێستا 82 هەزار كەس لێخۆشبونیان بۆ كراوە.
پێشتر میدیاكانی ئێران بڵاویانكردبۆوە، عەلی خامنەیی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران لە دەیان هەزار زیندانی خۆشبوە كە هەندێكیان لەكاتی ناڕەزایەتییەكاندا دەستگیر كرابون.
خۆپیشاندانەكانی ئێران دوای ئەوە دێت كە ژنێكی كورد لەژێر دەستی پۆلیسی رەوشت گیانیلەدەستدا، دوای ئەوەش ناڕەزایەتی سەرتاسەریی لە نێوان هەمو چین و توێژەكاندا دەستیپێكرد كە بوە یەكێك لە گەورەترین هەڕەشەكان بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group