ترەمپ: تاكە كەسم بتوانم رێگە لە جەنگی جیهانی سێیەم بگرم

14/03/2023 جیهان

نەوا - 
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە میانی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانیدا رایگەیاند، تاكە كاندیدی سەرۆكایەتی ئەمریكایە كە دەتوانێت رێگری لە جەنگی سێیەمی جیهانی بكات.
ترەمپ لە وتەیەكدا لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە شاری "دافنبۆرت" لە ولایەتی ئایوا وتی، ئەو تاكە كاندیدە كە دەوانێت بەڵێنی ئەوە بدات رێگە لە هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم دەگرێت، چونكە پێی وایە كە روبەڕووی ئەو جەنگە دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، جۆ بایدن سەرۆكی ئێستا روسیای بەرەو باوەشی چین نارد، هیچ كاتێك وەك ئێستا بارودۆخی جیهان مەترسیدار نەبووە، بەڵێن دەدات كە رێگە لە جەنگی جیهانی نوێ بگرێت.
ترەمپ لە بەشێكی تری قسەكانیدا هێمای بۆ ئەوە كردووە، لەگەڵ ئیدارەی ئێستادا ئەگەری هەیە بچینە جەنگی جیهانی سێیەمەوە چونكە قسەی راست ناكەن، بە توندی هەڵسوكەوت دەكەن كاتێك پێویستە بە نەرم و نیانی هەڵسوكەوت بكەیت، هەروەها بە نەرمونیانی هەڵسوكەوت دەكەن كاتێك پێویست توندبیت، نازانن چی دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group