نەتەوە یەكگرتووەكان داوای رەتكردنەوەی ژەهری رقلێبوونەوە لە موسوڵمانان دەكات

15/03/2023 جیهان

نەوا – 
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە یەكەم رۆژی جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی "ئیسلامۆفۆبیا" داوا دەكات "ژەهری" رقلێبوونەوە لە موسوڵمانان رەتبكرێتەوە.
گۆتێرێش لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، جیاكاری لە بەهای هەموومان كەمدەكاتەوە و پێویستە لە دژی بوەستینەوە، ئەمڕۆ و هەموو رۆژێك پێویستە بەڕووی هێزی دابەشكاری بوەستینەوە، ئەوەش بە دوبارە دڵنیابوونەوە لە مرۆڤایەتی هاوبەشمان.
ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەشێكی تری تویتەكەیدا داواش لە هەموان دەكات، "ژەهری" رقلێبوونەوە لە موسوڵمانان رەتبكەنەوە.
لە رۆژی 15ی ئازاری 2022 نەتەوە یەكگرتووەكان بەكۆی دەنگ رەزامەندیدا كە 15ی ئازاری هەموو ساڵێك رۆژی بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامۆفۆبیا بێت، كە پێشنیارەكە لەلایەن پاكستانەوە بە نوێنەرایەتی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی پێشكەشی كردبوو.
ئیسلامۆفۆبیا، بریتییە لە ترس و دڵەڕاوكێ لە موسوڵمانان و ئیسلام "بەتایبەتی لەناو جیهانی خۆرئاوادا" كە ئایینی پیرۆزی ئیسلام وەك سەرچاوەیەكی تیرۆر سەیر دەكەن و رقیان لە موسوڵمانان دەبێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group