سودانی داوای كۆنترۆڵكردنی سنورەكان دەكات

23/03/2023 عێراق

نەوا-
رۆژی پێنجشەممە 23-3 محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ ژمارەیەك لە وەزیرو بەرپرسان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر رێكارەكانی وەرگرتن و بەبازاڕكردنی بەروبومی گەنم كۆبۆوە.
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، لە كۆبونەوەكەدا باسی پلانی وەرگرتن و بەبازاڕكردنی بەرهەمی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی ئێستا كراو گفتوگۆ كراوە دەربارەی چارەسەركردنی ئەو ئاستەنگانەی كە بەربەست بۆ دواخستنی پرۆسەی وەرگرتن دەكەن، هەروەها سودانی رێنماییدا كە بڕە پارەی جوتیاران لە چوارچێوەی پلانی كشتوكاڵیدا تەرخان بكرێت بەبێ دواكەوتن لەگەڵ وەرگرتنی بەرهەمەكانیان بێت لێیان.
باسی لەوەشكردوە، سودانی هەوڵەكانی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سنورەكان ئاڕاستەی بەرپرسان كردوە بەمەبەستی دڵنیابون لە دزەكردنی بەروبومەكانی دەرەوەی عیراق و هەروەها بەمەبەستی رێگریكردن لە كاریگەری و دەستكاریكردنی بەروبومی بەرهەمهێنراوی ناوخۆ كە دەوڵەت بە نرخێكی پاڵپشتیكراو لە جوتیارانی عیراقی دەكڕێت.
سەرۆك وەزیران دوپاتیشیكردۆتەوە، وەزارەتی بازرگانی چاودێری پرۆسەی وەرگرتنی بەروبوم دەكات، دڵنیای دەدات لەوەی جوتیاران لەكاتی پشكنینەكاندا روبەڕوی زەوتكردن نەبنەوە، هەروەها رێنمایی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەردەكرێت بۆئەوەی ئەو جوتیارانەش بگرێتەوە كە لە دەرەوەی پلانی كشتوكاڵیدان تا حكومەت پاڵپشتیان بێت بۆ كڕینی گەنم و بەبازاڕكردنی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group