عیراق 3 فڕۆكەی نوێی بەدەست گەیشت

26/03/2023 عێراق

نەوا-
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگەیاند، 3 فڕۆكەی نوێ گەیشتۆتە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداو لەلایەن وەزیری گواستنەوەوە پێشوازی لە تیمی فرۆكەوانیەكەی كراوە.
رەزاق ئەلسەعداوی وەزیری گواستنەوەی عیراق ئاماژەی بەوەداوە، فڕۆكەكان لە جۆری B737-8 MAXەو ئەمە كاروانی دوەمیەتی لە كۆی 16 فڕۆكە كە بەدەستی حكومەت گەیشتوە، هەروەها وەزارەتی گواستنەوەی عیراق پێشتر گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای بۆینگی ئەمریكی بۆ پیشەسازی فڕۆكەوانی ئەنجامداوە بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئەو فڕۆكانە.
باس لەوەشكراوە، وەزیری گواستنەوە پێشوازی لەو تیمە عیراقییە كردوە كە فڕۆكەكانیان لە ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە هێناوەتەوە بۆ فڕۆكەخانەی بەغدا، خواستی ئەوەشیان هەیە  بۆ  تەواوكردنی گرێبەستەكانی كڕینی فڕۆكە لەگەڵ كۆمپانیای بۆینگ و ئەیرباس كە تا ساڵی 2027 درێژدەبێتەوە.
دوپاتیشكراوەتەوە، بەردەوامیی لە پلانەكاندا هەیە بۆ پەرەپێدان و بەرزكردنەوەی كارەكانی هێڵی ئاسمانی نیشتمانی، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی بۆ پێگەی پێشەنگی خۆی لە بواری گواستنەوەی ئاسمانی نێودەوڵەتیدا.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group