لیۆنێل مێسی خەڵاتی باتۆنی تۆپی پێی بەدەستهێنا

28/03/2023 وەرزش

نەوا-
میدیا وەرزشییە جیهانییەكان رایانگەیاند، لیۆنێل مێسی یاریزانی ئەرجەنتین لەلایەن رێكخراوی بەڕێوەبردنی تۆپی پێی ئەمریكای باشور خەڵاتی باتۆنی تۆپی پێی بەدەستهێنا.
بڵاویشكراوەتەوە، لیۆنێل مێسی خەڵاتی باتۆنی تۆپی پێی پێبەخشرا لەلایەن رێكخراوی بەڕێوەبردنی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور (كۆنمێبۆڵ)، كە ئەویش پەیكەرێكە بەهەمان شێوەو قەبارەی راستەقینەی خۆی و جامی جیهانیی قەتەری بەدەستەوەیە، پەیكەرەكە لە تەنیشت پەیكەری دیێگۆ مارادۆنا و پێلێ لە مۆزەخانەی كۆنمێبۆڵ دادەنرێت.
مێسی سەركردایەتی هەڵبراژدەی ئەرجەنتینی كرد بۆ بردنەوەی مۆندیالی ساڵی 2022 كە لە قەتەر بەڕێوەچو، دوای ئەوەی لە یاری كۆتاییدا لە هەڵبژاردەی فەرەنسایان بردەوە.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group