دوو ملیۆن دۆلار بۆ یانەكانی باسكەی ئاسیا لە عیراق خەرج دەكرێت

16/04/2023 وەرزش

نەوا-
خالید كابیان راوێژكاری كاروباری لاوان و وەرزشی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، رەزامەندی دراوە لەسەر دابینكردنی دوو ملیۆن دۆلار بۆ بەڕێوەبردنی یارییەكانی كۆتایی یانەكانی باسكەی ئاسیا لە عیراق.
كابیان باسی لەوەشكردوە، محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر تەرخانكردنی دوو ملیۆن دۆلار بۆ دابینكردنی خەرجییەكانی یارییەكانی كۆتایی یانەكانی باسكەی ئاسیا لە عیراق، ئەمەش بە یەكەم پاڵەوانێتی دادەنرێت لە عیراقدا كە لەساڵی 1948ەوە رێكخرابێت، یەكەمجاریشە لە بەغدای پایتەخت بە بەشداری یانەكانی چین، ژاپۆن، كۆریا، فلیپین، لوبنان و ئێران جگە لە یانەیەك كە نوێنەرایەتی عیراق دەكات بەڕێوەبچێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، پاڵەوانێتییەكە لە كۆتایی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2023 بەڕێوەدەچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group