هۆكاری دەنگە نامۆ و سەیرەكەی چیای ئێڤێرست ئاشكرا كرا

03/05/2023 هەمەڕەنگ

نەوا - 
ماوەیەكە دوای خۆرئاوابوون دەنگێكی سەیر و نامۆ لە دەوروبەری چیای ئێفێرست دەبیسترا و ئەوەش زانایانی تووشی سەرسوڕمان كردبوو، بەڵام دوای گەڕان و پشكنین هۆكارەكەیان دۆزیەوە.
زانایان بە سەرپەرشتی یفگینی پۆدۆلسكی ئاشكرایان كردووە، ئەو دەنگە سەیر و نامۆیەی لە ئاوەكانی چواردەوری چیای ئیڤیرست دەبیسترا بریتییە لە پێكادان و شكانی رووبارە بەستووەكان، ئەوەش بەهۆی دابەزینی زۆری پلەكانی گەرما كە دوای خۆرئاوا بوون دەبێتە هۆی شەقبوونی سەهۆڵەكە.
پۆدۆلسكی كە لە ناوەندی توێژینەوەی جەمسەری باكور لە زانكۆی هۆكایدۆی ژاپۆنی كاردەكات لەگەڵ تیمەكەی ماوەی 3 هەفتە لە نزیك چیای ئێفێرست مانەوە بۆ دڵنیابوونەوە لە دۆزینەوە هۆكارەكەی.
دوای تەواوبوونی كارەكەیان ئەو زانایە وتی، تاقیكردنەوەیەكی نایاب بوو و دوای خۆرئاوابوون دەنگی زۆر گەورەیان دەبیست و بینییان كە روبارە سەهۆڵیەكان دەتەقنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group