بوسكێتس لە كۆتایی ئەم وەرزەدا بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت

10/05/2023 وەرزش

نەوا-
یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند، سێرجیۆ بۆسكێتس لە كۆتایی وەرزی ئێستادا یانەی بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت.
بڵاویشیكردۆتەوە، سێرجیۆ بۆسكێتس ئەستێرە و كاپتنی یانەكە دوای 15 ساڵ وەك یاریزان لە تیمی یەكەم یانەی بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت، لەو ماوەیەدا چەندین پاڵەوانێتی بەدەستهێناوەو بەشداری زۆرترین یاریی كلاسیكۆی نێوان بەرشەلۆنەو ریال مەدریدی كردوە لە مێژودا، بەو پێیە 48 یاریی ئەنجامداوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، بوسكێتس 718 یاریی لە یانەی بەرشەلۆنە ئەنجامداوەو لەو ماوەیەدا 17 گۆڵی تۆماركردوە و 40 گۆڵیشی دروستكردوە، هەروەها 31 پاڵەوانێتی لەگەڵ یانەكەدا بەدەستهێناوەو لە لێواری بەرزكردنەوەی دوایین پاڵەوانێتیدایە لەگەڵ بەرشەلۆنە كە نزیكبوەتەوە لە بردنەوەی پاڵەوانێتی خولی ئیسپانی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group