لە 7 مانگدا لە عیراق دەستبەسەر 400 كیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیراوە

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا – 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكانی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشكرای كرد، لە مانگی تشرینی دووەمەوە تاوەكو سەرەتای ئەم مانگە، دەستبەسەر زیاتر لە 400 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە و 9 هەزار بازرگان و ئالودەبووش دەستگیر كراون.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، لە 1/11/2022ەوە تاوەكو 1/5/2023، ژمارەیەكی زۆر پرۆسەی جۆریی و تایبەت لە بەغدا و پارێزگاكانی تر ئەنجام دراون و 8 هەزار و 676 كەس بەهۆی بازرگانی كردن و ئالودەبوون بە ماددە هۆشبەرەكانەوە دەستگیر كراون.
رونیشكراوەتەوە، تۆمەت بەسەر 4 هەزار و 494 كەسدا ساخبووەتەوە، ئەوەش دوایی دادگایی كردنیان، هەروەها لە هەمان ماوەدا دەستبەسەر 406 كیلۆگرام داددەی هۆشبەردا گیراوە كە چەندین جۆر بوون، سەرەڕای ئەوەش دەستبەسەر زیاتر لە 9 ملیۆن حەبی هۆشبەردا گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكانی عیراق هێمای بۆ ئەوەش كردووە، تاوەكو ئێستا 4 هەزار و 182 كەس ماوم كە لەژێر لێكۆڵینەوە و دادگایی كردندان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group