لەكەمپی مەخمور خۆپیشاندان دژی هێزە عیراقییەكان ئەنجامدرا

پێش 2 هەفتە عێراق

هاووڵاتیانی كوردی باكوری كوردستان كە دانیشتوی كەمپی ‌مەخمورن ناڕەزاییان دژی هێزە عیراقییەكان دەردەبڕ‌ی و داوا دەكەن ناوچەكە جێبهێڵن.
غازی فەیسەڵ لێپرسراوی پەیوەندییەكانی مەڵبەندی مەخموری یەكێتی بە سایتی فەرمی حزبەكەی راگەیاندوە، بەرەبەیانی ر‌ۆژی شەممە 20-5 دانیشتوانی كەمپی مەخمور بەمەبەستی دەربڕ‌ینی ناڕ‌ەزایی، خۆپیشاندانیان دژی هێزە عیراقییەكان ئەنجامدراوە.
وتوشیەتی، دانیشتوانی كەمپەكە رەتیدەكەنەوە بەبیانوی جیاجیاوە لە نزیكیان بازگە دروست بكرێت و داوایان لە هێزە عیراقییەكان كردوە ناوچەكە جێبهێڵن.
جێی ئاماژەیە هێزێكی عیراقی بەمەبەستی دانانی چەند بازگەیەك بۆ پاراستنی دانیشتوانی كەمپەكە رۆیشتبونە ناوچەكە، بەڵام دانیشتوانی كەمپەكە بەمەبەستی دەربڕ‌ینی ناڕ‌ەزایی خۆپیشاندانیان كردو دژیان وەستانەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group