پەرلەمانتارێكی پێشوی عیراق بانگهێشتی دادگا دەكرێت

21/05/2023 عێراق

نەوا-
دەستەی دەستپاكی عیراق رایگەیاند، فەرمانی بانگهێشتكردن بۆ دادگا لە دژی جێگرێكی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەران دەرچوە بەهۆی زیانگەیاندن بە سامانی دەوڵەت.
لە راگەیەنراوێكدا بڵاوكراوەتەوە، دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی بەعقوبە بڕیاریداوە جێگرێكی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بانگهێشتی دادگا بكات سەبارەت بەپرسی وەرگرتنی ئۆتۆمبێلێك لە وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێكردن و شارەوانی و كارە گشتیەكان لەسەر داوای خۆی، هەروەها رادەستنەكردنەوەی بۆ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی میقدادییە دوای تەواوبونی وادەی پۆستەكەی.
ئاماژە بەوەشدراوە، دادوەر فەرمانی دەركردوە كە بەپێی یاسا سزاییەكان سزای زیندانیكردن بەسەر هەر فەرمانبەرێكی گشتی یان كەسێكدا كە ئەركێكی گشتی پێسپێردراوە كە لەڕێگەی هەڵەی خۆیەوە زیانی گەورەی بە دارایی یان بەرژەوەندییەكانی حكومەت گەیاندبێت، یاخود بەهۆی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەوە بێت دەسەپێنرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group