هۆشداری لە پەتایەكی دیكەی جیهانی لە بەڕازیلەوە دەدرێت

24/05/2023 جیهان

نەوا - 
هۆشداری لە پەتایەكی دیكەی جیهانی دەدرێت، ئەویش لە دارستانەكانی ئەمازۆنەوە لە بەڕازیل و بەهۆی كەمبوونەوەی ئەو دارستانانەوە.
شارەزایانی تەندروستی رایانگەیاندووە، روبەری دارستانەكانی ئەمازۆن لە بەڕازیل بەرەو كەمبوونەوە دەچن، كە ئەو دارستانانە سێیەم زۆرترین شەمشەمەكوێرەیان هەیە لە جیهاندا.
رونیشكراوەتەوە، كەمبوونەوەی دارستانەكان و شوێنگرتنەوەی زەوییەكانیان بە مرۆڤ، دەبێتە هۆی ئەوەی كە ئەو گیاندار و رووەكانەی كە شەمشەمەكوێرە پشتیان پێدەبەستێت كەمببنەوە، لەبارمبەردا ئەوانیش پشت بەو میوانە و خوێنی ئەو ئاژەڵانە دەبەستن كە مرۆڤ بەكاریاندەهێنێت، بەهۆی ئەوەشەوە ڤایرۆسی كوشندە دەگوازرێتەوە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، رێكخراوی تەندروستی جیهانی چەندین جار هۆشداری داوەتە وڵاتەكانی جیهان كە هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە بەتایبەتی بۆ لێكۆڵینەوە و دابینكردنی پێداویستییەكان بۆ رێگری كردن لە پەتای داهاتوو، ئەوەش دوای ئەوەی كە كۆتایی ساڵی 2019 پەتای كۆرۆنا بە جیهاندا بڵاوبوویەوە و ملیۆنان كەسی كوشت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group