نەتانیاهۆ: ئێران توشی شۆك دەكەین

24/05/2023 جیهان

نەوا-
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: ئیسرائیل هەمیشە ئێران توشی شۆك دەكات.
نەتانیاهۆ بەر لەكۆبونەوەی پەرلەمان دەربارەی پرسی بودجەی وڵاتەكەی، لەگەڵ لایەنەكانی دیكەی ناو هاوپەیمانی حكومەتی ئیسرائیل كۆبوەوەو باسی لەوەكردوە، ئەو بودجەیەی حكومەت ئامادەی كردوە لە پەرلەمان تێدەپەڕێنرێت و بەردەوام ئۆپۆزسیۆن شۆك دەكەن.
دەربارەی ئێرانیش بنیامین نەتانیاهۆ رایگەیاندوە، بەردەوام ئێران شۆك دەكەن و پێویستە دوژمنانیان بزانن كە زۆر دورن لێیانەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group