ئەمساڵ 37 هەزار عیراقی فەریزەی حەج بەجێدەهێنن

25/05/2023 عێراق
نەوا – 
دەستەی حەج و عومرەی عیراق ئاشكرای كرد، ژمارەی ئەو كەسانەی ئەمساڵ لە عیراقەوە فەریزەی حەج بەجێدەهێنن، گەیشتوونەتە 37 هەزار كەس و ئامادەكاری دەكەن بۆ ناردنیان بۆ سعودیە.
عەبدولحەكیم نەسرەت بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزارییەكان لە دەستەكە بە ئاژانسی فەرمی عیراقییەی وتووە، ژمارەی حاجییە عیراقییەكان ئەمساڵ گەیشتوونەتە 37 هەزار كەس، سوپاسی وەزارەتی تەندروستی دەكەن بۆ كوتانی حاجیان و پشكنینی جەستەیی و هاوڕێیەتی كردنی تیمی پزیشكی لەگەڵیان.
رونیشیكردووەتەوە، ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشكەشی حاجیان دەكرێت بریتین لە ڤاكسین و دەفتەری تەندروستی و دا و دەرمانی پێویست و كارمەندی پزیشكی بەتوانا.
بە وتەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزارییەكان لە دەستەی حەج و عومرەی عیراق، تیمی عیراقی بۆ حەج لە تیمە پێشكەوتووەكانە و عەرەبستانی سعودیەش شایەتی لەسەر خزمەتگوزاریەكانی تیمی عیراقی داوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group