سبەینێ گەڕی دوەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری توركیا دەستپێدەكات

27/05/2023 جیهان

نەوا-
رۆژی یەكشەممە 28-5 گەڕی دوەمی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری توركیا دەستپێدەكات و بڕیارە لە كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی تا 5ی ئێوارە پرۆسەكە بەردەوام بێت.
ئاژانسەكانی توركیا بڵاویانكردۆتەوە، پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری توركیا كە بۆ یەكەمجار لە مێژوی سیاسیی توركیادا دەچێتە خولی دوەمی هەڵبژاردنەوە لە سەرانسەری ئەو وڵاتە دەستپێدەكات كە ركابەری لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان كاندیدی هاوپەیمانی جمهورو كەمال كلیچدار ئۆغڵو كاندیدی هاوپەیمانی میللـەتە.
راشگەیەنراوە، پرۆسەی هەڵبژاردنەكە سەرۆك كۆماری توركیا بۆ پێنج ساڵی داهاتو دیاری دەكات و لە یەك هەزارو 94 نوێنەرایەتی دامەزراوەی هەڵبژاردن لە 973  شارۆچكە زیاتر لە 191 هەزار سندوق دانراوەو رۆژی یەكشەممە زیاتر لە 60 ملیۆن دەنگدەر لە ناوەوەی وڵات دەنگدەدەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group