گۆڕێكی بە كۆمەڵی كچانی ئێزدی لە كەركوك دۆزرایەوە

29/05/2023 عێراق

نەوا - 
گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە كەركوك دۆزرایەوە و بەپێی زانیاریەكانی دەزگای شەهیدانی عیراق، پێدەچێت روفاتی كچانی ئێزدی تێدا بێت.
عەبدولئیلا نائلی سەرۆكی دەزگای شەهیدانی عیراق رایگەیاندووە، گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە قەزای حەویجەی سەربە پارێزگای كەركوك دۆزراوەتەوە و بڕیارە لەلایەن تیمێكی تەكنیكییەوە هەڵبدرێتەوە.
رونیشیكردووەتەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان و بەدواداچوونەكان، لەوانەیە ئەو گۆڕە بە كۆمەڵە روفاتی كچانی ئێزدی تێدا بێت كە لەسەر دەستی چەكدارانی داعش كۆمەڵكوژ كراون.
هەر بە وتەی سەرۆكی دەزگای شەهیدانی عیراق، دوای هەڵدانەوەی گۆڕەكە روفاتەكان رادەستی پزیشكی دادوەری دەكرێن بۆ دیاری كردنی ناسنامەی قوربانییەكان، ئەوەش بە ئامانجی رادەستكردنەوەیان بە كەسوكاریان و قەرەبووكردنەوەیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group