شاندێكی باڵای سوپای عیراق گەیشتە پارێزگای سەڵاحەدین

05/06/2023 عێراق

نەوا-
شاندێكی باڵای سوپای عیراق بەسەرۆكایەتی فەریقی یەكەم عەبدولئەمیر یارەڵڵا سەرۆك ئەركانی سوپا، بەمەبەستی ئاگاداربون لە رەوشی ئەمنی گەیشتە پارێزگای سەڵاحەدین.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە عەبدولئەمیر یارەڵڵا بە یاوەری هەریەك لە جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان، و فەرماندەی هێزە وشكانییەكان، گەیشتوەتە پارێزگاكەو ئامانج لە سەردانەكەی ئاگاداربونە لە رەوشی ئەمنی پارێزگاكە.
جێی ئاماژەیە تائێستاش جموجوڵەكانی چەكدارانی داعش كە بەشێوەی گروپی چەكداریین هەڕەشەن لەسەر دانیشوانی گوندەكانی ناوچەكەو سەروت و سامانیان و بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی عیراق چەندینجار تەئكیدیان كردۆتەوە كە مەترسییەكانی داعش لەسەر عیراق و ناوچەكەو جیهان هێشتا هەر ماوەو رۆژانەش هێزە ئەمنی و سەربازییەكان بەردەوامن لە دەستگیركردنی شانە نوستوەكانیان و ئەوانەی وەك گروپی چەكدار لە دەست و بناری چیاكاندا خۆیان حەشارداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group