كۆمپانیای كەناراوەكانی عیراق: داهاتی ساڵانە دەگەیەنینە یەك ترلیۆن دینار

05/06/2023 عێراق

نەوا-
كۆمپانیای گشتی كەناراوەكانی عیراق رایگەیاند: داهاتی ساڵانە بەرزبۆتەوە بۆ 800 ملیار دینار.
فەرحان فەرتوسی بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە رایگەیاندوە، كۆمپانیاكەیان لەساڵی 2021 دا داهاتەكەی گەیشتۆتە 600 ملیار دینار، هەروەها ئەو داهاتە 100 ملیار دینار زیادیكردوە بەراورد بەساڵی 2020 كە پێشتر 500 ملیار دینار بوە.
فەرتوسی وتوشیەتی: لەساڵی 2022 دا داهاتەكە زیادیكردوە بەبڕی 200 ملیارو گەیشتۆتە 800 ملیار دینار، چاوەڕوان دەكرێت بۆ ئەمساڵی 2023 داهاتەكە زیاتر بەرزبێتەوەو چاویشیان لەسەر ئەوەیە كە بگەیەننە یەك ترلیۆن دینار لەمساڵدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group