نوێترین تاقیكردنەوە.. زیرەكی دەستكرد وشەی نهێنی دەدۆزێتەوە

08/08/2023 هەمەڕەنگ

نەوا-
لە تاقیكردنەوەیەكی توێژەراندا دەركەوتوە، زیرەكی دەستكرد تا رادەیەك پەرەی سەندوە كە توانای بردنی وشەی نهێنی ئامێرەكان و كۆمپیوتەرەكانی هەیە بە گوێگرتن لە دەنگی كرتەكردنی سەر كیبۆرد.
باس لەوەشكراوە، توێژەرانی بەریتانیا لە زانكۆكانی دورهام و سوری و رۆیاڵ هۆلۆوەی توێژینەوەیەكیان ئەنجامداو گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە مایكرۆفۆنەكان توانای دەستنیشانكردنی شێوازی لێدانی كلیلی كیبۆردیان هەیە، لە تاقیكردنەوەكەدا دەنگەكە تۆماركرا و  دواتر گواسترایەوە بۆ ئامرازێكی زیرەكی دەستكرد، ئامرازەكە توانی نەخشێكی دیاریكراو بۆ وشەكان دەستنیشان بكات لەڕێگەی دەنگی كیبۆردی بەكارهێنەرەكەوە.
لە توێژینەوەكەدا ئامرازی زیرەكییە دەستكردەكە راهێنرا بە لێدانی 36 كلیلی سەر كیبۆردی كۆمپیوتەری (ماكبوك) بۆ ماوەی 25 جار.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group