زانایان هۆشداری لە شەپۆلە موگناتیسییەكانی خۆر دەدەن

09/08/2023 هەمەڕەنگ

نەوا - 
زانایان هۆشداری لە شەپۆلە موگناتیسییەكانی خۆر دەدەن لە مانگی 8دا كە 4یان بەهێز دەبن و داوا لە خەڵك دەكەن  خۆیان بپارێزن.
زانایان رایانگەیاندووە، لەم مانگەدا چەندین شەپۆلی موگناتیسی لە خۆرەوە لە زەوی دەدەن كە بەهێزییان جیاوازە، 4یان لە ئاستی G1ندان، یەكەم شەپۆل لە رۆژی 3/8/2023 لە زەوی داوە و بەهێزییەكەی 5 بووە، دووەمیش رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بووە كە 5.5 پلە بووە، شەپۆلی سێیەمیش رۆژی 8/8 بووە كە 7 پلە بووە، رۆژی 10ی مانگیش شەپۆلێكی تر لە زەوی دەدات كە 6 پلەیە.
بەپێی زانیارییەكان، شەپۆلی موگناتیسی بریتییە لە شەپۆلی خۆر كە بەهۆی تەقینەوەی بەهێزی تیشكییەوە لە خۆرەوە دێت، كە بریتین لە گەردیلەی بارگاوی وەك و پرۆتۆنەكان و ئەلكترۆنەكان كە چەندین كاریگەرییان هەیە، كاتێك دەگەنە زەوی لەگەڵ بەرگە هەوای زەوی كارلێك دەكەن و كاریگەرییەكان دروست دەكەن.
سەبارەت بە مەترسیەكانی باس لەوەكراوە، ئەگەری هەیە كاریگەری لە ژێرخانی تەكنەلۆجی بكات و گۆڕانكاری خێرا لە بواری موگناتیسی دروست بكات، هەروەها لەوانەیە كاریگەری لە ژینگە بكات و مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەبێت، پێویستە مرۆڤ خۆی بپارێزێت لەم مانگەدا ئەویش لە رێگەی "خواردنی تەندروست و خۆبەدوور گرتن لە كافایین و خوارنەوە كحولییەكان، هەروەها خواردنەوەی ئاوی پاك كە سودی بۆ جەستە هەیە، لەگەڵ وەرزشی سوك و ئاسان و راهێنانەكانی هەناسەدان".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group