ئەمڕۆ رۆژی جیهانی سەگە

26/08/2023 هەمەڕەنگ

نەوا - 
ئەمڕۆ 26/8 رۆژ جیهانی سەگە و 900 ملیۆن سەگ لە جیهاندا بوونی هەیە و بەپێی ئامارەكان زۆرترینیان لە كیشوەری ئاسیان.
رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بڵاویكردووەتەوە، رۆژی 26ی ئابی هەموو ساڵێك بە رۆژی جیهانی سەگ ناسراوە و ئەو رۆژە لە ساڵی 2004ەوە لەلایەن شارەزایانی شێوازی ژیانی ئاژەڵە ماڵییەكان و خێزانەكان بۆ چاودێری ئەم جۆرە ئاژەڵە دانراوە.
رونیشكراوەتەوە، لە ساڵی 2003 نزیكەی 900 ملیۆن سەك لە جیهاندا بوونی هەیە، سەگ بە شێوەیەكی بەرفراوان بە باشترین هاوڕێی مرۆڤ دادەنرێت، چونكە یەكەم جۆر بووە كە لەلایەن مرۆڤەوە ماڵی كراوە، لە ساڵی 2012دا كۆی ژمارەی سەگەكان لە جیهاندا بە نزیكەی 525 ملیۆن سەگ مەزەندە كرا.
هەر بەپێی زانیارییەكانی رێكخراوەكە، دیاری كردنی ژمارەی وردی سەگەكان لە جیهاندا ئاڵنگارییەكە كە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەگە ئازادانەی كە لە شەقام و گەڕەكەكانی جیهاندا دەسوڕێنەوە، رێكخراوی تەندروستی جیهانی كۆی ژمارەی سەگی بێسەرپەرشتی بە نزیكەی 200 ملیۆن سەگ خەمڵاندووە.
سەبارەت بە ئامارەكە هاتووە، زۆرترین ژمارەی سەگ لە كیشوەری ئاسیایە و تەنها چین 110 ملیۆن سەگی ماڵی و هەیە، هندستان نزیكەی 32 ملیۆن سەگی ماڵی هەیە، هەروەها 20 ملیۆن سەگی بێسەرپەرشتیش لەو دوو وڵاتە هەن و ژاپۆنیش نزیكەی 6 ملیۆن سەگی ماڵی هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group