عیراق تۆمەتبارێكی لە دەرەوەی وڵاتەوە گەڕاندەوە

12/09/2023 عێراق

نەوا-
حكومەتی عیراق تۆمەتبارێكی لە دەرەوەی وڵاتەوە گەڕاندەوە بۆ دادگاییكردن و سزادانی.
لە راگەیەنراوێكدا دادگای لێكۆڵینەوەی عەممارە بڵاویكردۆتەوە، تۆمەتبارێك گەڕێنراوەتەوە خاكی عیراق كە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی تاوانی كوشتنی سێ هاووڵاتی لە میسان ئەمەش دوای ئەوەی سەرجەم رێوشوێنەكانی بەرامبەر گیرایە بەر.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە، تۆمەتبار دانیناوە بە كوشتنی ئەو سێ هاووڵاتیەداو وتەكانی لێوەرگیراوەو بەپێی مادەی 406 بڕگەی یەكەم لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group