نەوا-
وەزارەتی تەندروستی عیراق رونكردنەوەیەكی سەبارەت بە گواستنەوەی قوربانییەكانی روداوەكەی قەزای حەمدانییە بڵاوكردەوە.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، تا ئەم ساتەوەختە بریندارەكان لەناو فەرمانگەی تەندروستی نەینەوا جێگیر كراون، جگە لەچەند حاڵەتێك كە رەوانەی دامودەزگا تەندروستییەكانی هەولێرو پارێزگاكانی دهۆك و شارەكانی دیكە كراون، سەرجەم حاڵەتەكان لە بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەكانی نەینەوا چارەسەر كراون و پێناچێت پێویست بە گواستنەوەی قوربانی دیكە بكات چ بە ئامبولانس یان لەڕێگەی فڕۆكە بۆ دەرەوەی پارێزگاكە بگوازرێنەوە.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستی ئاگادار كردۆتەوە كە هەموو هەوڵێك بدەن بۆ دابینكردنی فریاگوزاری بۆ ئەو كەسانەی بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە هۆڵێكی بۆنەی هاوسەرگیری لە قەزای ئەلحەمدانییە زیانیان بەركەوتوە.