مرۆڤایەتی پێویستی بە وەچەخستنەوەی زیاترە

6 کاتژمێر پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
توێژینەوەیەك ئاماژە بەوەدەكات كە رێژەی منداڵبونی ئێستا لەجیهاندا بۆ مرۆڤایەتی بەس نییەو پێویستە زیاتر بێت.
لە توێژینەوەیەكی نوێدا كە لە گۆڤاری PLOS One بڵاوكراوەتەوە توێژەران باس لەوە دەكەن،  رێژەی منداڵبونی نەریتیی 2.1 منداڵەو ئەو ژمارەیەی كە پێویستە بۆ گرتنەوەی جێی دایك و باوك لە نەوەیەكەوە بۆ نەوەیەكی تر بەس نییە، لە راستیدا پێویستمان بە نزیكەی 2.7 منداڵە بۆئەوەی لە كۆتاییدا خێزانەكان لەناو نەچن ئەمەش لە بەكارهێنانی لێكدانەوەیەكی بیركاریدا دەركەوتوە كە شیكردنەوەی بۆ گەشەی خێزان كردوە.
توێژەران باسیان لەوەشكردوە، ئەو رێژەیەی پێشتر پەسەندكراوە كە 2.1 منداڵ بوە بۆ هەر ژنێك بەتەواوی هەژماری پێشبینیكردنی ژیانكردن ناكات بەتایبەتی لە كۆمەڵگا بچوكەكاندا، هەروەها هەڵاوسانی هەڕەمەكی لە لەدایكبون و مردن و ژمارەی ئەو منداڵانەی كە مرۆڤەكان لە راستیدا هەیانە دەتوانێت هێڵەكانی خێزان بەتێپەڕبونی كات بسڕێتەوە.






شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group