دەسەڵاتی دادوەری عیراق هۆشداری لەسپیكردنەوەی پارە لەڕێی مارەییەوە دەدات

24 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دیاردەی دانانی مارەیی زۆری هاوسەرگیری وەك ئامرازێك بۆ سپیكردنەوەی پارە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عیراقەوە ئاشكرا دەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، دیاردەیەك لەمدواییانەدا لە عیراق سەریهەڵداوە كە بریتییە لە بەكارهێنانی گرێبەستی هاوسەرگیری لەگەڵ مارەیی پاشەكییەكی زۆر وەك ئامرازێك بۆ سپیكردنەوەی پارە، لەوبارەیەوە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق گرێبەستێكی هاوسەرگیریی لە چوارچێوەی دۆسیەیەكدا ئاشكرا كردوە كە بڕێكی زۆری مارەیی پاشەكی تێدایە كە هەندێكجار دەگاتە یەك ملیار دیناری عیراقی و پاشان بە جیابونەوەیەكی خێرای هاوسەرەكان رودەدات بەئامانجی گواستنەوەی ئەو بڕە پارەیە بۆ یەكێك لە لایەنەكان.
ئەوەش خراوەتەڕو، لە بەرامبەر ئەم دیاردەیەدا ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق رێنمایی بۆ دادگاكان دەركردوە لە حاڵەتی هەبونی ئەو گرێبەستانەدا دڵنیاببنەوە لە سەرچاوەی بەدەستهێنانی پارەكە، ئەگەر دادوەر باوەڕی بەشەرعیەتی سەرچاوە داراییەكە هەبو یان نەبونی نیازێكی راستەقینە بۆ هاوسەرگیری نەبێت ئەوا لایەنەكان رەوانەی فەرمانگەی بەرەنگاربونەوەی سپیكردنەوەی پارە دەكرێن بۆ لێكۆڵینەوەی پێویست، یاخود لە حاڵەتێكی تردا هەردولا پەنا دەبەنە بەر تۆماركردنی سكاڵا لە دادگایی بەرایی بۆ گەڕاندنەوەی قەرز لەو حاڵەتەشدا پێوییستە هەمان رێكار بگیرێتەبەر بۆ زانینی سەرچاوەی راستەقینەوەی دارایی لایەنەكانی داواكە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەنجومەنی دادوەری فەرمانێكی بەپەلەی ئاڕاستەی دادگاكانی پێداچونەوەو داواكاری گشتی و سەرجەم دادگاكانی تێهەڵچونەوە كردوەو هۆشداریداوە لە قۆستنەوەی دادگاكانی باری كەسی و بەرایی بۆ ئەنجامدانی تاوانی سپیكردنەوەی پارە لەڕێگەی تۆماركردنی گرێبەستی هاوسەرگیری  كە مارەییەكی زۆر لەخۆدەگرێت یاخود تۆماركردنی سكاڵا لەسەر قەرزدار بۆ گەڕاندنەوەی قەرزەكە.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group