سودانی بریندارانی روداوەكەی حەمدانیەی بەسەر كردەوە

28/09/2023 عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بریندارانی روداوی ئاگركەوتنەوەكەی قەزای حەمدانییەی بەسەر كردەوە كە لە نەخۆشخانەی كۆماریی چارەسەر وەردەگرن.
لە راگەیەنراوێكدا نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی بڵاویكردۆتەوە، لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای نەینەوا، سەرۆك وەزیران بریندارانی روداوی ئاگركەوتنەوەكەی قەزای حەمدانیەی بەسەر كردوەتەوە كە لە نەخۆشخانەی كۆماریی چارەسەر وەردەگرن.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، سودانی لەنزیكەوە بەدواداچونی بۆ چۆنیەتی پێشكەشكردنی چارەسەری بە بریندارەكان كردوەو دواتر چاوی بە كەسوكاری قوربانیانی روداوەكەش كەوتوە.
سودانی رایگەیاندوە: بریندارانی روداوی ئاگركەوتنەوەكەی قەزای حەمدانییەمان بەسەر كردەوە كە لە نەخۆشخانەی كۆماریی چارەسەر وەردەگرن و لە نزیكەوە بەداوداچونمان لەبارەی پێشكەشكردنی چارەسەری تەواو بۆ بریندارەكان كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group