داوای دواخستنی سەپاندنی باجی گومرگی لەسەر ئۆتۆمبێلی كارەبایی دەكرێت

30/09/2023 جیهان

نەوا-
كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێلی ئەوروپا داوای دواخستنی سەپاندنی باجی گومرگی لەسەر ئۆتۆمبێلی كارەبایی دەكەن.
گروپی سەرەكی لۆبی پیشەسازی ئۆتۆمبێل لە ئەوروپا داوای لە داڕێژەرانی سیاسەت كرد دوای دەرچونی بەریتانیا لەیەكێتی ئەوروپا سەپاندنی باج لەسەر ئۆتۆمبێلی كارەبایی دوابخەن، دەتوانن لەماوەی 3 ساڵدا بەرهەمهێنان لە ناوچەكەدا بەبڕی 480 هەزار ئۆتۆمبێل كەمبكەنەوە.
 كۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێلی ئەوروپا بانگەوازێكی بەپەلەی ئاڕاستەی كۆمسیۆنی ئەوروپا كرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی باجی گومرگی لەسەدا 10 كە بڕیارە لە مانگی 1ی ساڵی داهاتوەوە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە لەسەر بازرگانی نێوان بەریتانیاو یەكێتی ئەوروپا، جەختیشیكردۆتەوە لەسەر پێویستی لێكۆڵینەوەی ورد لەلایەن كۆمسیۆنی ئەوروپاوە پێش جێبەجێكردنی ئەم جۆرە رێوشوێنانە كە تیشك دەخەنە سەر تواناكانیان بۆ تێكدانی بەرچاوی پیشەسازی ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە ئەوروپا.
 ئەم بانگەوازە لە وەڵامی ئەو مەترسیانەدایە كە بڕیارە لە مانگی یەكی داهاتوەوە لە نێوان بەریتانیاو یەكێتی ئەوروپا جێبەجێ بكرێت، رەنگە ببێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی بەرهەمی ناوچەكە.
جێی ئاماژەیە كۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێلی ئەوروپا وەك هەنگاوێكی یەكلاكەرەوە سەیر دەكرێت بۆ پاراستنی پیشەسازی ئۆتۆمبێلی كارەبایی ئەوروپا كە لەم ساڵانەی دواییدا بەشێوەیەكی بەردەوام گەشەی كرد، هەموو چاوەكان لەسەر كۆبونەوەی داهاتوی بەرپرسانی بازرگانین كە چاوەڕوان دەكرێت بە قوڵی باسی ئەو نیگەرانیانە بكرێت.

رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group