نەوا -
عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، بەبێ بوونی بەڵگە و شاهید سزای 6 مانگ زیندانی بەسەر گوهیدار زێباری رۆژنامەنوسدا سەپێنراوە.
عەلی حەمەساڵح بڵاویكردووەتەوە، بە ئامادەبونی نوێنەرانی كونسڵخانەكانی "هۆڵەندا، كەنەدا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەریتانیا و ئەمریكا" ئەمڕۆ لە دادگای هەولێر سزای 6 مانگ بەسەر گوهدار زێباری سەپێنرا.
رونیشیكردووەتەوە، بە پاساوی نەبوونی جێگا رێگری لە نوێنەرانی كونسڵخانەی هۆڵەندا و ئەمریكا كرا بێنە هۆڵی دادگاییەكە.
ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو نوسیویشیەتی، سێ شایەت هەبوون دژی گوهدار زێباری كە هیچیان ئامادەی هۆڵی دادگایی نەبوون، هاتنی نوێنەری ئەو هەموو كونسڵخانەیە بۆ دادگاییەكە پەیامێكی روونە بۆ دەسەڵاتداران.