نەوا-
سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەڵێت، لەگەڵ بارزانی باسی یەكڕیزی نیشتمانی و گوزەرانی هاووڵاتیانمان كردوە.
محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانمان كرد لە سەلاحەدین، لەدیدارێكدا رەوشی سیاسی عیراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە خرایە بەرباس و لێكۆڵینەوە.
ئاماژەشیكردوە، دوای هەڵسەنگاندنی دۆخی گشتی جەختمان لە یەكڕیزی نیشتمانی كوردو یەكخستنی هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و خزمەتكردن و باشكردنی گوزەرانی خەڵكی كوردستان كردەوە.