رۆیتەرز: سودانی بە نهێنی لەگەڵ گروپە چەكداریەكان كۆبووەتەوە

09/11/2023 عێراق

نەوا - 
ئاژانسێكی جیهانی ئاشكرای كردووە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ گروپە چەكدارییەكاندا كۆبووەتەوە بۆ راگرتنی هێرشەكانی سەر هێزەكانی ئەمریكا، بەڵام ئەو گروپانە گوێیان لێنەگرتووە و رازی نەبوون.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند بەرپرسێكی حكومەتەكەی سودانی كە لە كۆبوونەوەكەدا بوون رایگەیاندووە، سودانی لەگەڵ 10 كەسایەتی دیاری حكومەتەكەی لەگەڵ بەرپرسانی زیاتر لە 12 گروپی چەكداری لە بەغدا كۆبوونەتەوە.
رونیشكراوەتەوە، كۆبوونەوەكە بە مەبەستی دروستكردنی فشار بووە لەسەر ئەو گروپانە تاوەكو هێرشەكانی سەر هێزەكانی ئەمریكا لە رێگەی درۆن و موشەكەوە رابگرن، بەڵام سەركردەی ئەو گروپانە گوێیان نەگرتووە و رەتیان كردووەتەوە.
رۆیتەرز جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەو گروپانە بەڵێنی ئەوەیان داوە كە لە هێرشەكانیان بەردەوام دەبن تاوەكو ئەو كاتەی ئیسرائیل گەمارۆی سەر كەرتی غەززە لادەبات، چەند پەرلەمانتارێكیش لەو بارەیەوە وتویانە نە سەرۆك وەزیران و نە هیچ كەسێكی دیكە ناتوانێت دژی ئەركە ئاینییەكانیان بوەستێت، تاوەكو ئیسرائیل بە هاوكاری ئەمریكا لەسەر تاوانەكانی لە كەرتی غەززە بەردەوام بێت ئەوا سەرۆك وەزیرانی عیراقیش توانای نییە هێرشەكانی سەر هێزەكانی ئەمریكا بوەستێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group