ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی ئیسرائیل گەیشتنە 370 سەرباز

16/11/2023 جیهان

نەوا - 
سوپای ئیسرائیل ئاشكرای كرد، ژمارەی سەربازە كوژراوەكانیان گەیشتوونەتە 370 سەرباز و 51یان لە هێرشە زەمینییەكانی سەر كەرتی غەززە كوژراون.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، تاوەكو ئێستا لە هێرشە زەمینییەكانی سەر كەرتی غەززە 51 سەرباز كوژراون، بەوەش كۆی سەربازانی كوژراو لە رۆژی 7ی ئۆكتۆبەرەوە گەیشتوونەتە 370 سەرباز.
بەپێی زانیارییەكان، دوێنێ چوارشەممە لە پێكدادانەكان لەگەڵ چەكدارانی حەماس لە باكوری غەززە 2 سەرباز كوژراون و دووانی دیكە بە سەختی بریندار بوون.
هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە بەردەوامە و دڕندەیی هێرشەكان نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوی تەندروستی جیهانی و سەرجەم رێكخراوەكانی مافی مرۆڤی هێناوەتە دەنگ، چونكە زۆرینەی نەخۆشخانەكانی غەززە بە كارمەند و نەخۆشەكانەوە بۆردومانكردووە و سەدانی كردووەتە قوربانی، بەپێی كۆتا ئاماریش تاوەكو ئێستا 11 هەزار و 500 فەلەستینی كوژران كە 4 هەزار و 710یان منداڵن و 3 هەزار و 145یان ژنن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group