پنتاگۆن: لەیەك مانگدا 61 هێرش كراوەتە سەر هێزەكانیان لە عیراق و سوریا

18/11/2023 عێراق

نەوا-
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) ئاشكرایكرد، لەیەك مانگدا هێزەكانیان لە عیراق و سوریا لاینكەم 61 هێرشیان كراوەتە سەر.
بەرپرسێكی سەربازی پنتاگۆن بە كەناڵی ئەلحورەی عیراقی راگەیاندوە، لە ماوەیەكی یەك مانگی رابردودا هێزەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانان لە عیراق و سوریا لانیكەم 61 هێرشیان كراوەتە سەر بە موشەك و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان.
راشیگەیاندوە، سەرچاوەی هێرشەكان 29 یان لە عیراق و 32 یان لە سوریان بون كە زۆربەیان شكستیان پێهێنراوە یاخود نەیانتوانیوە ئامانجەكانیان بپێكن.
ئەو بەرپرسە راشیگەیاندوە، بەهۆی هێرشەكانەوە یەك سەربازی ئەمریكا لە سوریا بریندار بوە، بەڵام لە هەردوو بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە ئەنبارو بنكەی هەریر لە هەرێمی كوردستان هیچ زیانێكی گیانی و مادی لێنەكەوتۆتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group