قوباد تاڵەبانی: یاسا چ سودێكی هەیە ئەگەر جێبەجێ نەكرێت

20/11/2023

نەوا-
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەست دەكەم لەلایەن بەغداوە سزای سیاسی دەدرێین.
لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: پێویستە عەقڵیەت هەموار بكرێتەوە، چونكە دەستورو یاسا بەتەنها نابنە چارەسەر بۆ كێشەكان، لە رابردودا كورد بەشدارێكی كارا بو لە یاسای بودجە، بەڵام كورد چ سودێكی لە یاساكە بینی یاخود یاسا چ سودێكی هەیە ئەگەر جێبەجێ نەكرێت.
وتیشی: نابێت پەیوەندیمان لەگەڵ بەغدا فەرامۆش بكەین و دەبێت بەهێزی بكەین، روداوەكانی ئەم دواییەی عیراق دەرخەری ئەوەن كە كێشەكان سیاسین و من وەك كوردێك هەست دەكەم سزای سیاسی دەدرێین، چونكە لە ئێستادا موچەی فەرمانبەرانمان چەند مانگێكە دواكەوتوەو بایكۆت لە بەشێكی كوردستان بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group