نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، رۆژی پێنجشەممە 17-9 ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆو مامناوەند دەبێت، پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی رابردو.
كەشناسی سەبارەت بە كەشی رۆژی هەینی 18-9 دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبونەوەی كەمێك تۆزوخۆڵ لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆدا، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی رۆژی پێنجشەممە.