پارێزگاری نەینەوا دەستیلەكار كێشایەوە

26/11/2023 عێراق

نەوا-
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رەزامەندی لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی پارێزگاری نەینەوا دەربڕی.
لە راگەیەنراوێكدا نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق رەزامەندی لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی نەجم عەبدوڵڵا جبوری دەربڕیوە.
ئاماژەشیكردوە، جبوری دەستلەكاركێشانەوەكەی دوای ئەوە پێشكەش كردوە كە ئەنجومەنی نوێنەران راسپاردەیەكی ئەنجومەنی وەزیرانی رەتكردۆتەوەو دەنگی پێنەداوە.
باسی لەوەشكردوە كە لەپاش پێشوازیكردن لە جبوری لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە سوپاسی هەوڵ و ماندوبونی كراوە كە ئەركەكەیدا بەئەنجامی گەیاندوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group