كۆپ28.. ئەمریكا هاوكاری دارایی ژمارەیەك وڵات دەكات

09/12/2023 جیهان

سەرۆكی ئاژانسی گەشەپێدان و هاریكاری مرۆیی ئەمریكا رایگەیاند، بۆ روبەڕوبونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا هاوكاری دارایی زیاتر لە 20 شار دەكەن.
سامانسا پاوەر سەرۆكی ئاژانسی ئەمریكا بۆ گەشەپێدان و هاوكاری مرۆیی لە كۆنفرانسی بەرەنگاربونەوەی مەترسیەكانی گۆڕانی كەشوهەوا كۆپ 28 لە دوبەی رایگەیاند:  ئاژانسەكەیان بڕیاریداوە بە 53 ملیۆن دۆلار هاوكاری 23 شاری وڵاتانی گەشەندو بكات بەمەبەستی كەمكردنەوەی چالاكییەكانی كاربۆن و بەرەنگاربونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا.
ئاماژەشیكردوە كە هاوكارییەكانیان پایتەختی قیرغیزستان و شارەكانی هندستان و باشوری ئەفریقاو مەكسیك دەگرێتەوە.
لەلایەكی ترەوە ئاژانسی ئەمریكا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بودجەیەكی زیادە بەبڕی 203 ملیار دۆلار بۆ وەبەرهێنان لەكەرتی تایبەت دابین دەكەن كە بەشێكی لەدەستپێشخەرییەكانی جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكایە بۆ پرۆژەكانی ژێرخانی ئابوری و بەرەنگاربونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group