لێخۆشبونی قەرزی كرێی ئاو كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە

11/12/2023

بڕیاری لێخۆشبون لە بەشێكی قەرزی كرێی ئاو كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
وەزارەتی شارەوانی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، بەڕەچاوكردنی دۆخی دارایی هاووڵاتیان، بڕیاری لێخۆشبون و داشكاندنی رێژەی (15%) لە دانەوەی قەرزی هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت.
هەروەها هاتوە كە وەزارەتەكەیان لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی كردوە داوای كردوە پاڵپشت بە رەزامەندی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كاری پێویست ئەنجامبدەن بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری لێخۆشبون لە دانەوەی قەرز لەسەر هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی 3 مانگ.
راشگەیەنراوە كە بڕیاری لێخۆشبونەكە لەڕێكەوتی 10-12ـەوە دەستپێدەكات و لە ڕێكەوتی 9-3-2024 كۆتایی دێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group