نەوا-
چەند رۆژی رابردو بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان زانیاری ئەوەی پێگەیشت كە بڕی 5 كیلۆگرام مادەی هۆشبەر هێنراوەتە شاری هەولێرەوە بە مەبەستی فرۆشتنی، دوای بەدواداچون و لێكۆڵینەوە توانیان تۆمەتباران دەستگیربكەن.
لە راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكانەدا بڵاوكراوەتەوە، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردودا زانیاری ئەوەمان پێگەیشت كەوا بڕی 5 كیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ بە مەبەستی فرۆشتن و ساغكردنەوەی هێنراوەتە ناو شاری هەولێر، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان لێكۆڵینەوەو بەدواداچونی وردی ئەنجامداو توانیویەتی شوێنی دو كەسی بیانی لە هۆتێلێك دەستنیشان بكات، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش سێ كەس دەستگیركران و بڕی 5 كیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ لەناو ئۆتۆمبێلەكەیان دۆزرایەوەو دەستی بەسەرداگیرا.