ئەمریكا بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەكەی بەغدا راگەیاند

08/02/2024 عێراق

نەوا-
فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا راگەییەندراوێكدا بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەكەی بەغدا راگەیاند و وتی،  كاتژمێر 9:30 خولەكی ئێوارەی رۆژی 7ی شوبات، فەرماندەیەكی كەتائیبی حیزبوڵڵا كە راستەوخۆ دەستی هەبوە لە هێرشكردنە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە كوژراوە، تاوەكو ئێستا هیچ ئاماژەیەك بۆ زەرەر و زیان و قوربانیانی مەدەنی نییە. 
سوپای ئەمریكا هەروەها دەشڵێت، ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی گەلەكەی، ئێمە دودڵ نابین لەوەی كە ئەو كەسانەی هەڕەشە دەخەنە سەر سەلامەتی هێزەكانمان روبەڕوی بەرپرسیارێتی بكەینەوە.
شەوی چوارشەممە، دەنگی سێ تەقینەوە لە بەغدا بیستران، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان دو سەركردەی حیزبوڵڵای عیراقی كراونەتە ئامانج و كوژراون، كە یەكێكیان ناوی ئەبو باقر ساعدییە و ئەوەی دیكە ئەركان عەلیاویە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group