لێپرسینەوە لە وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق دەكرێت

12/02/2024 عێراق

نەوا-
ئەندامێكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی عیراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندوە، بەهۆی چەند پرسێكی گەندەڵی لە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق، لیژنەی دەستپاكی كاردەكات لەسەر كۆكردنەوەی چەند واژۆیەك بۆ لێپرسینەوە لە ئیڤان جابرۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەران.
ئاماژەی بەوەش كردوە، لیژنەی دەسپاكی بە چەند دۆسیەیەكی گەندەڵی وەزیری كۆچ و كۆچبەران تۆمەتبار دەكات ،لەوانەش دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی بەسەرچوە بەسەر ئاوارەكاندا، دۆسیەیەكی دیكە بریتییە لەوەی ماوەی 10 ساڵە چادری ئاوارەكان گۆرانكارییان بەسەردا نەهاتوەو ئەوەش مەترسی لەسەر ئاوارەكان دروست كردوە.
هاوكات ئەو هاوكارییانەی لەلایەن رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانەوە دابین دەكرێت بۆ ئاوارەكان، دەچێتە گیرفانی گەندەڵكارانەوە و بەسەر ئاوارەكاندا دابەش ناكرێت، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران تۆمەتبارە بە  دابەشكردنی نەوتی سپی كوالێتی خراپ كە رەنگە ببێتە هۆی گڕگرتنی چادرەكان بەهۆی كارلێكی ئەو نەوتە و مادەی نایلۆن لە چادرەكاندا.
پێشبینیش دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتودا لێپرسینەوە لە ئیڤان فایەق جابرۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group