هەنگاو دەنێن بەرەو قۆناخی پەیوەندیی دو قۆڵی

12/02/2024 عێراق

نەوا-
لیوا یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاند، لیژنەی باڵای سەربازیی عیراق كۆبونەوەكانی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەستپێكردەوە، ئەوەش بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخی سەربازی، ئاستی مەترسییەكان، رێوشوێنەكان و توانای هێزە چەكدارەكانی عیراق.
لیوا یەحیا رەسول باسی لەوەشكردوە، لەسەر بنەمای ئەو كۆبونەوانە خشتەیەكی كاتی گەڵاڵە دەكرێت بۆ كەمكردنەوەی راوێژكارانی سەربازیی بەشێوەیەكی قۆناخ بە قۆناخ كە ئامانجەكەی كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و هەنگاونان بەرەو قۆناخی پەیوەندی دو قۆڵی دەبێت.
ئەمە دوەم كۆبوونەوەیە لە سێ هەفتەدا لەنێوان عیراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەبارەی ئاییندەی ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group